لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بەتوندی سەرکۆنەی دەکات
سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی هێرشەکان: پەرەسەندێکی مەترسیدارە
ئەحمەد مستەفا
بە توندی سەرکۆنەی هێرشهکانی سەر ههرێمى كوردستان دەکەین، بهئامانجگرتنى ههرێمى كوردستان و دەستپێکردنەوەی تووندوتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە.
ئەمە قسەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕ ئێکس، وە سەرۆکایەتییەکە ئاماژەی بەوەدەکات، پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە، ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵهكانى ئاشتی لە ناوچەکەدا.
بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کرانە سەر سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر کۆمیتەی ناوەندی، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زرگوێزەڵە، نۆ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو کەسی دیکەیان برینداربوون.
بە مەرجی ناونەهێنان، ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێ، بە چوار موشەک هێرشەکە ئەنجامدراوە.
جگە لە سلێمانی، پێشتر دژەتیرۆری کوردستان-یش رایگەیاند، لە کاتژمێر 4:19 خولەک تا 5:25 ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە.
لە ساتەوەختی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان، 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 114 کەسی تریش برینداربوون.