وەزارەتی ئەوقاف: پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

964+

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ نەیتوانیوە مانگ ببینێت، بەو هۆکارە رۆژی پێنجشەممە، 23.3.2023، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا بڵاویکردەوە.

کەمێک لەمەوبەریش، لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە و وەقفی سونی عێراق هەمان بۆچوونیان دەربڕی و بە فەڕمی رایانگەیاند، رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

لە لایەکی دیکە، ناوەندی نێودەوڵەتی گەردوونناسی کە ئۆفیسەکەی لە شاری دوبەیە، رۆژی یەکشەممە ئاماژەی بەوە کرد، کە لە رووی گەردوونیەوە پشتڕاستیان کردووەتەوە تاوەکو چوارشەممە، 22.3.2023، مانگ دەرناکەوێت و بەوەش، رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.