بۆ یەکەمجار ئاوی پاک دەگەیەندرێتە 14 هەزار کەس
964+
بەلەد – سەلاحەدین
بۆ یەکەمجار پڕۆژەی ئاوی پاکی فەرحاتییە لە شارۆچکەی بەلەد کرایەوە و ئاوی پاک بۆ 14 هەزار کەس دابین دەکات.
پڕۆژەکە ئاوی پاک بۆ 14 هەزار کەس دابین دەکات کە لە کاتژمێرێکدا 400 مەترسێجا ئاوی پاک لە رێگەی بۆڕییەکی 80 کیلۆمەتری دەگەیەنێتە دەڤەری ئیسحاقی و گوندەکانی دەوروبەری.
پڕۆژەکە یەکێکە لەو 550 پڕۆژیەی کە خاچی سوور لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەکو 2020 لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامی بدات.
لەیلا رەزا، بەرپرسی راگەیاندی خاچی سوور دەڵێت: خەڵکی دەخەرەکە پێشتر پشتیان بە ئاوی بیرەکان دەبەست، بەڵام ئیتر دەحەسێنەوە.
لای خۆیەوە خەلەف تارش، بەڕێوەبەری ناحیەی ئیسحاقی بە 964ـی وت، پڕۆژەکە ئاوی پاک بۆ ناوچەکانی فەرحاتییە، خەزرەج، رەفیعات، زوبعە، جیسات و عەتش دابین دەکات.
بە خستنەگەڕی ئەو پڕۆژەیە، خەڵکی ئەو دەڤەرە ئیدی بۆ ئاوی پاک دەحەسێنەوە.
سەرچاوە: https://964media.com/101396/