لە ژوورەوە شین و رۆڕۆ بوو

لە بەخاکسپاردنەکەی خامنەیی دوو کەس کوژراون

ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ئەوەی تەرمی عەلی خامنەیی رێبەری کۆچکردووی ئێران گەیشتەوە مەشهەد، لەوێ بەشین و رۆڕۆ تەرمەکەی بۆ حەرەمی ئیمام رەزا لە مەشهەد بەرێ کرا، دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا.

هەواڵ هات و زانرا، لە روداوێکی تەقەکردندا لە نزیک مەزارگەی ئیمام رەزا لە شاری مەشهەد، کە هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆچکردووی کۆماری ئێران، دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی وتەی ئەمیروڵڵا شەمقەدری، جێگری پارێزگاری خوڕاسانی ڕەزەوی، هێرشبەرەکان جلوبەرگی سەربازییان پۆشیوە و لە نزیک بازگەیەکەوە تەقەیان کردووە.

دوابەدوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تا ئێستا چەکدارەکان دەستگیر نەکراون.