"زنجیری کاتژمێرمان بۆ حەمەجەزا دروستکردووە"
لەسەر خواستی هاوڵاتیان کەرەستەی زێڕین دروست دەکەن
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
وەستا سامانی زێڕنگەر لە سلێمانی وستایەکی بەئەزموون و کارامەیە و لەسەر خواستی هاوڵاتیان کەرەستەی جوانکاری زێڕین دروست دەکەن.
وەستا سامان بۆ 964 ئاشکرایکرد کە کاتی خۆی زنجیری کاتژمێری لە زێڕ بۆ هونەرمەند حەمەجەزا دروستکردووە و شتی دیکەی گرانبەهاشیان دروستکردووە کە نرخی هەندێکیان دەگاتە، 25 هەزار دۆلار.
سەبارەت بە وێنانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە دەربارەی ئەوەی کە لەکاتی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، گوایە، “لە ماڵی پەرلەمانتارێکی عێراق دەستبەسەر جلێێکی ژێرەوەدا گیراوە کە لە زێڕ دروستکراوە”، وەستا سامان وتی، “موبالەغەیە، شتی وا ئەگەر دروستیش کرابێ، لە عێراق دروست نەکراوە”.
“شتی شاز لە تورکیا و ئیمارات دروست دەکرێ”، وەستا سامان وادەڵێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری