پۆلیسی گەرمیان:
“لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کێشەکانیش زیاد دەکەن”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان رێنمایی ئەو کەسانە دەکات کە بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ تیشکی خۆر، داوایان لێ دەکات لەم وەرزەی ساڵدا، دان بەخۆیاندا بگرن و توڕە نەبن بۆئەوەی توشی گرفت و کارەسات نەبنەوە.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت،”زانست سەلماندوویەتی کە کەشوھەوا کاریگەری لەسەر دەرونی ئینسانەکان هەیە، بەپێی ئەزموونی خۆمان کە وەرزی ھاوین و گەرما دێت، ئیتر کێشە و گرفتەکانیش زیاتر دەبن و ھاوڵاتیان سەبریان نامێنێت و زوو توڕە دەبن”.
“چەندین کەیسمان ھەبووە کە بەھۆی گەرما و ماندوویەتیەوە کەسەکان کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەستداوە و لەسەر شتی بێ بنەما ئازاری یەکتریان داوە”، سۆران محەمەد غەریب وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری