کەچی دەستگیرکرا
ژنێک بۆ ئەوەی لە پیاوەکەی جیانەبێتەوە جادووی لێ کرد
میلاد جەلال – گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان کەسێکی دەستگیرکردوە کە بە مەبەستی جادووکردن، ئاوی رشتبووە پێش دەرگای ماڵێک، ئەویش لەلایەن ژنێکەوە کارەکەی پێسپێردرابوو کە ئەو ژنەیە و ویستوویەتی لە پیاوەکەی جیانەبیتەوە.
عەقید سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت، ژن و پیاوێک بەمەبەستی جیابوونەوە دۆسیەیان لە دادگایە، ژنەکە بۆ ئەوەی دڵی پیاوەکە نەرم بکات و جیانەبنەوە پەنای بردووەتە بەر جادووکردن.
لەکامێراکانی چاودێری دەرکەوتووە کەسێک دەچێتە پێش دەرگای ماڵ باوکی پیاوەکە و ماڵی خۆشیان ئاو دەڕژێنێتە پێش دەرگایان، پیاوی ژنەکەش ھاتە بنکەی پۆلیس و سکاڵای تۆمارکرد، سۆران حەمەغەریب وای وت.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسەی کە جادووەکەی کردووە لەگەڵ ئەو ژنەی رایسپاردبوو بۆ کارەکە و باوکی کچەکەش دەستگیرکراون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا