خەڵکی ناوچەکە داوای بەهاناوەچوون دەکەن

لە نزیک گوندی زەڵم ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

ئەمەل ناجی – هەورامان

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگرێکی گەورە بەرامبەر گوندی زەڵم و پشت گوندی ئەحمەدئاوا سەریهەڵداوە و تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە، خەڵکی ناوچەکە داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

سەرهەنگ عوسمان گەنجێکی گوندی زەڵمە و بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە چووەتە شوێنەکە، ئەو بە 964ـی وت، “جارێک ئاگرەکەمان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام دووبارە سەریهەڵداوەتەوە، ئێستاش هەوڵی ئەوە دەدەین کە نەهێڵین زیاتر تەشەنە بکات، پەیوەندیشمان بە ئاگرکوژێنەوەوە کردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوون”.

وتیشی، کۆمەڵێک خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە و تیمی خۆبەخشی شەهید ئاری لە هەڵەبجەوە هاتوون، بەڵام شنەبایەکی دێ و کوژاندندوەی ئاگرەکەی زەحمەت کردووە.

ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێ کەوتۆتەوە، جگە لە درەخت و پاوانی سروشتی، دوو بورجی پەیوەندی کۆڕەک و ئاسیاسێڵیشی لێیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری