بۆ مایکى 964 قسەى کردووە
خاڵى چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات؛ “دێنیز ئۆنداڤ تورکى و عەرەبى نازانێت”
گەرناس مەعۆ – حەسەکە
خەلیل ئایۆ، خاڵى دێنیز ئۆنداڤى شێرى کوردان، لە حەسەکەوە بۆ مایکى 964 قسەى کردووە و پەردەى لەسەر زۆر نهێنى ژیانى دێنیز لادەدات.
وەک ئەوەى باسى دەکات، باوکى دێنیز لە 1995 خوشکەکەى خواستووە و هەر ئەو ساڵە چوونەتە ئەڵمانیا و دێنیز ساڵێک دواتر لەوێ لەدایکبووە.
بەوتەى خەلیل ئایۆ، دێنیز زۆر شانازى بە رەچەڵەکى خۆى دەکات کە کورد و ئێزدییە، هەربۆیە تەنیا زمانى کوردى و ئەڵمانى دەزانێت و زمانى عەرەبى و تورکى نازانێت.
باوکى دێنیز خەڵکى باکورى کوردستانە و دایکى خەڵکى رۆژئاوا، بەڵام دێنیز لە مۆندیالدا بوو بە شێرى هەرچوار پارچەى کوردستان و توانى بە تۆمارکردنى سێ گۆڵ و دوو ئەسیست، ناوى خۆى لە گەورەترین پاڵەوانێتى جیهان بنوسێتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح