دانیشتوانی ساڵح ئاغا خۆپیشاندانیان کرد
964+
میلاد جەلال – کەلار
دانیشتوانی گوندی ساڵح ئاغا، سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و ڕێگای سەرەکی کەلار بۆ خانەقینیان داخستووە.
ئەمڕۆ 20ی ئادار، دانیشتوانی گوندی ساڵح ئاغا، دژی ئەوەی شارەوانی ناهێڵێت لەسەر زەوی خۆیان خانوو دروست بکەن و چەند رۆژێکیشە دوو کەسیان لە سەر ئەو بابەتە دەستگیر کراوە خۆپیشاندانیان کرد.
ئارام حسێن یەکێکە لە دانیشتوانی گوندەکە بە 964ی وت، شارەوانی نایەڵێت لەسەر زەویەکانی خویان خانوو دروست بکەن و ماوەی 14 ڕۆژە دوو کەسیان دەستگیر کراوە، داوادەکەن ئەو دوو گەنجە ئازادبکرێن و شارەوانیش لە گوندەکە لاببرێت.
ھێمن حەمید، بەڕێوەبەری شارەوانی ساڵح ئاغا بە964 وت، ئەو زەویانە مۆڵەتی خانوو دروستکردنیان نتیە و لە نەخشەی شارەوانی تەنیا زەوییە، پێشتریش ئاگادارکردنەوە بۆ ئەو کەسانە ڕۆشتوە کە خانوو دروست نەکەن، بەڵام بە تەجاوز دروستیان کردووە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون.
گوندی ساڵح ئاغا، سەر بە ئیدارەی گەرمیانە و دەکەوێتە باکوری قەزای خانەقینەوە و دانیشتوانەکەی زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی