ژمارەیەک لە ماڵە ئاوارەکانی دانیشتووی دەرەوەی کەمپ - فۆتۆ - میدیازان
پێنج ساڵە ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپ نەوتیان وەرنەگرتووە
“پێنج ساڵە ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکان نەوتیان وەرنەگرتووە”پێش مانگێگ دوو نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران کردووە کە یەکێکیان دابینکردنی نەوت بوو بۆ ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپ، بەڵام تەنیا رەزامەندی بۆ دابینکردنی نەوت بۆ ئاوارەکانی ناو کەمپ هاتەوە. زیاتر وتی “هەموو هەوڵێک دەدەین نەوتیان بۆ دابین بکەین، بۆ ئەمەش سەردانی بەغدا دەکەینەوەو دەمانەوێت بەدەستی بەتاڵ نەگەڕێینەوە”. کۆیی گشتی ئاوارەکانی ئاوارەکانی شنگال ونەینەوا ٦٥ هەزارو ١٨٨ خێزانن، لەم ژمارەیە ٣٨ هەزارو ٢٢٥ خێزانیان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین و ٢٦ هەزار هەزار و ٩٦٣ خێزانی تریش لە ١٥ کەمپی سنورەکە دەژین.