کۆتا شەویانە
عاشورای هەولێر.. پێکهاتەکانی کۆکردەوە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هەموو نەتەوە و ئاین و زمانەكان سەردانیان كردووین، ئەمە قسەی یەکێک لە رێکخەرانی یادی عاشورایە لە هەولێر، کە لە مزگەوتی ئاڵتون پەیڕەوانی مەزهەبی شیعە یادی عاشورایان كردووەتەوە.
ئەوان لە دە شەوی یەکەمی مانگی موحەڕەم یادەکەیان بەڕێوەدەبن، بۆ شەهیدبوونی ئیمامەکەیان ئیمام حوسێن.
رەزا قاسم یەكێكە لە رێكخەرانی یادەكەیە بۆ 964 باسی لەوەکرد، ئێمە نەریتمان وایە بەقورئان خوێندن دەست پێ دەكەین و دواتر وتاری سوود بەخش و ئامۆژگاری لەلایەن مامۆستاكەوە دەخوێندرێت كۆتاییەكەی دەست بەزكر دەكەین و ئەمشەو كۆتا شەومان دەبێت.
رەزا باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان بەهەموو نەتەوە و مەزهەبەكان و زمانەكانەوە سەردانیان كردووین و ئەمە دەلالەت لە پێكەوە ژیان و خۆشەویستی و تەبایی نێوان پێکهاتەکان دەكاتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا