ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن "ئەمبوڵانس" لە سەنتەری خێرای سلێمانی _ وێنە: ئەشیفی تەندروستی سلێمانی
تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا
800 جار زیاتر نەخۆشیان بۆ ناوەوە و دەرەوەی شار گواستووەتەوە
ئەحمەد مستەفا
تیمەکانی فریاکەوتن خێرا لە سلێمانی، مانگی رابردوو هەزار و 543 دەرچوونیان لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ئەنجامداوە، کە زۆرینەی بۆ گواستنەوەی نەخۆش بووە لە ناوە و دەرەوەی شارەکە.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو لە رۆژی 1.5.2026 بۆ 31.5.2026، لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 122 لە شاری سلێمانی هەزار و 543 دەرچوون ئەنجام دراوە.
دەرچوونەكانی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لە ماوەی مانگی رابردوو 396 حاڵەتی كۆدی سور بووە كە بریتی بووە لە بەهاناوەچوونی تێكچوونی باری تەندروستی و ڕووداوی هاتوچۆ و برینداربوون و كەوتنە خوارەوە.
هەروەها 33 دەرچوون بۆ پزیشكی دادوەریی و 271 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش بۆ ماڵەوە و بەپێچەوانەوە و 843 دەرچوون بۆ گواستنەوەی نەخۆش لەناو شار و دەرەوەی شار بووە.