ترەمپیش داوای دانبەخۆداگرتنی لە نەتەنیاهۆ کردبوو
ئەمریکا لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ خۆی بێبەری دەکات؛ لەگەڵ ئیسڕائیل بەشدار نەبووین
فەرهاد حەسەن
ئەمریکا لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، خۆی بێبەری دەکات دەڵێت لەگەڵ ئیسڕائیل بەشدار نەبووین.
ماڵپهڕی ئاکسیۆس، لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکییەوە رایگەیاندوە، ئەمریکا بەشداریی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەکردوە و دەشڵێت “هێرشەکانی ئیسرائیل لە رووی پانتاییەوە تاڕادەیەک سنوردارە “.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئێران دەڵێت “ئەو هێرشانە لە وەڵامی هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دێت کە یەکەمین هێرشە لە دوای ئاگربەستەکەی 8ی نیسانەوە”.
چەند کاتژمێر پێش هێرشەکانیش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا داوای لە بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردبوو، کە خۆی رابگرێت و تۆڵە نەکاتەوە.
میدیاکانی ئێرانیش لە زاری سهرچاوه ناوخۆییەکانیەوە دهڵێن، ئهو شارانهی كه ئیسرائیل بۆردومانی كردون پێكهاتون له تاران، ئیسفههان، تهبرێز، كرماشان و چهند ناوچهیهكی دیكه له رۆژئاوای ئێران.