راپێچی دادگا کران
لە سیتەک سێ هاوڵاتی بە 120 فەردە خەڵوز دەستگیر کران
964+
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ هاوڵاتی لەسەر خەڵوزکردن راگەیاند و رادەستی دادگای کردن.
بەپێی راگەیەندراوێک، لەلایەن کارمەندانی ئاسایش لە سنوری سیتەك ئەو سێ هاوڵاتییەیان بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیرکردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر 120 فەردە خەڵوز و دوو ئۆتۆمبێل.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەوانەی دەستگیریان کردوون راپێچی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە .
بەڕێوبەرایەتییەکەی پۆلیس، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی تیمەکانی ئاسایشی سیتەک دەکات کە دەڵێت هەمیشە هاوکار و هەماهەنگن لە رووبەڕووبوونەوەی سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشت و ژینگە.