ئەمە ژمارەکەیانە؛ 07701976989

موەلیدە ئەهلییەکان سلێمانی: تەلەفۆنمان بۆ بکەن ئەگەر گرفتتان هەیە

ئەحمەد مستەفا

کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەڵێ، رۆژی 16.7.2026 کاتێک کێشە بۆ کارەبای پڕۆژەی رووناکی دروست بوو ،موەلیدە ئەهلییەکان کەوتوونەەتە کارکردن.

وەک روونکردنەوەیەک بۆ خەڵکی کۆمەڵەکە دەڵێ، سەرەتا ئەو موەلیدانەی کە ئامادەبوون بۆ کارکردنن، خاوەن موەلیدەکان ئیشیان بە موەلیدەکانیان کردووە.

بەڵام هەندێک خاوەن موەلیدە بەهۆی هەندێ گرفتەوە دوای چەند رۆژێک موەلیدەکانیان کارپێ کردووە.

لەو راگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.7.2026 گەیشتووە بە 964 کۆمەڵەکە دەڵێ، هەر هاوبەشێکی موەلیدە گرفت و کێشەیەکی هەبوو، پەیوەندی بکات بەم ژمارە مۆبایلەوە “07701976989”.

سڵاو و بۆ هەموو هاوبەشانی مۆلیدە ئەهلیەکان سلێمانی
لە بەرواری 16.7.2026 کێشە بۆ کارەبای پڕۆژەی ڕوناکی دروست بوو مۆلیدە ئەهلیەکان کەوتنەوە ئیش. سەرتا ئەو مۆلیدانەی کە حازربوون بۆ ئیشکردن خاوەن مۆلیدەکان ئیشیان بە مۆلیدەکان کرد،بەڵام هەنێ خاوەن مۆلیدە بەهۆی هەندێ گرفتەوە دوای چەن ڕۆژێک مۆلیدەکانیان ئیش پێکرد
لە ئێستایا زۆربەی مۆلیدەکانی ناو شاری سڵێمانی لە ئیشکردنان هەچکات کارەبا کوژایەوە ئیش بە مۆلیدەکان ئەکەن.
22.7.2026 کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانی سلێمانی
هەچ هاوبەشێکی مۆلیدە هەچ گرفتو کێشەیەکی هەبوو
پەیوەندی بکات بەم ژمارە مۆبایلەوە

07701976989