"نمرەکانمان بە غەڵەت دانراوە"
قوتابیانی پۆلی 12ـی بەشە پیشەییەکان لە سلێمانی ناڕازین و گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
قوتابیانی پۆلی 12ـی بەشە پیشەییەکان لە سلێمانی ناڕازین و دەڵێن، نمرەکانیان بەغەڵەت دانراوە و حەقی خۆیان پێ نەدراوە.
بەشێک لەو قوتابیانە ئەمڕۆ لەگەڵ خۆڕهەڵاتن هاتوونەتە دەرەوە و لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەتەوە، چەند کەسێکیان قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، “لە 120 قوتابی رەنگە شەش کەسمان دەرچووبێ، زۆربەیان لە دوو سفرەوە بۆ شەش سفر بۆیان هاتووەتەوە”.
ئەوان بە نمرەی 50ـیش رازی نین و هاوار بۆ وەزیری پەروەردە د. ئالان حەمەد سەعید دەبەن و دەڵێن، “داوای مافی خۆمان دەکەین و با پشتگوێن نەخرێین”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری