له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو كوژراو و برینداری لێكهوتهوه
964+
فەرهاد حەسەن
ده‌زگای دژه‌ی تیرۆری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چه‌كدارانی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا، سێ كه‌س كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
راگه‌یه‌ندراوێكی دهزگاکەدا هاتووە، بۆمبێكی چێندراوی چه‌كدارانی داعش له بیابانی حه‌ده‌ر له باشوری رۆژئاوای نه‌ینه‌وا به هێزێكی ده‌زگای دژه تیرۆر ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا سێ سه‌ربازیان كوژراون و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان به بوێری و ئیراده بۆ به‌دواداچون بۆ پاشماوه‌كانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.