تیروپشکی زەوییەکان لە هۆڵی بۆنەکانی عەربەت
زەوی دابەشکرا
لە عەربەت خەونی 100 فەرمانبەر و خانەنشین بەدیهات
ئەحمەد مستەفا
لە عەربەت ئەمڕۆ خەونی 100 خێزانی فەرمانبەر و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی بە دیهات و بە تیروپشک، پڕۆسەی دابەشکردنى زەوی لە سنوری شارەوانییەکە ئەنجامدرا.
لیژنەیەک شارەوانییەکانی سلێمانی و شارەوانی عەربەت سەرپەرشتی کارەکانیان کردووە.
لەبارەی پڕۆسەکە لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.5.2026 دەڵێت، دابەشکردنەکە سەرکەوتووانە بەپێى خاڵبەندی و بە شێوازی تیروپشک ئەنجامدراوە.
بڕیار وایە لە قۆناغەکانی دواتردا تەواوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە بگرێتەوە کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە و لە سنوری شارەوانییەکە نیشتەجێن، هەر زەوییەک رووبەرەکەی 200 مەترە.
لە تیروپشکی ئەمڕۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت، سەرۆکی شارەوانی، لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و ژمارەیەک لێپرسراوی فەرمانگە حکومییەکانی سنورەکە بەشدار و چاودێر بوون.