لە نزیک هەولێر

ئەو کێڵگانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدران تێکدران

ئەحمەد مستەفا

بەپێێ راگەیەندراوێکی پارێزگای پایتەخت، لە دەوروبەری شارەکە هەڵمەتێکی هاوبەش ئەنجامدراوە بۆ سەرجەم ئەو کێڵگانەی بە ئاوی پیس ئاودرابوون، وە سەرجەمیان لەناوبران و پەمپەکانیش دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.5.2026، پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، ئەم هەڵمەتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیس، قایمقامیەتی ناوەندی و شارەوانی بەڕێوەچووە.

لە میانی هەڵمەتەکەدا، سەرجەم ئەو کێڵگە و زەوییانەی کە سەوزەی جۆراوجۆریان تێدا چێندرابوو و بە ئاوی پیس و ئاوەڕۆ ئاودرابوون، بە تەواوی روخێندران و لەناوبران.

هەروەها، لیژنەکان دەستیان بەسەر سەرجەم پەمپ و ئامێرەکانی ئاوداندا گرتووە کە بۆ ئەو مەبەستە بەکارهاتوون، راگەیەندراوەکە باس لەوەدەکات، بە چاودێری ورد و بەردەوام دەکەن، بۆ رێگری لە هەر سەرپێچییەک.