لە ماراسۆنەکەی هەولێر
ڤیدیۆ: گەنجێکی بەردەڕەش دوو ساڵە یەکەم دەبێت
964+
مەریەم ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەزار گەنج لەبەردەم پارکی شانەدەر مەراسۆنێکیان بۆ رێکخرا، چالاکیەکە لە چوارچێوەی 13-یەمین ڤیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز بوو.
ژمارەیەكی زۆری كچ و كوڕانی باشوور و رۆژهەلاتی كوردستان بەشداری ئەم چالاکیەیان كرد، ئەوان سێ کیلۆ مەتر رایانکرد و رکابەریەکی بەهێز هەبوو بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە ماراسۆنەکە.
فەتاح تەیمور، دووەم ساڵە پلەی یەکەمی راکردنەکە بەدەستدەهێنێت، بە 964-ی وت، “من لە قەزای بەردەڕەشەوە هاتووم، دووەم ساڵە لەسەر یەك پلەی یەكەم بەدەستدەهێنم”.
عەبدولستار عیسمەت، سەرۆكی ڕێكخراوی ئەربیل ماراسۆن بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت: ئەو ماراسۆنەمان بۆ هەموو کەسێکە لەهەر شوێن و پارچەیەکی دیکەوە بێت گەنجان دەتوانن بەشداربن.
لە ئاستی كوڕان فتاح تەیمور پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، پلەی دووەم و سێیەم بۆ بنار محەمەد و میلاد ساڵح بوو.
لە ئاستی كچانیشدا، پلەی یەكەم بۆ ئامال خدر بوو، رەنا بەرەكەت و زەینەب جەمال، پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.