ئەمساڵ هەموویان بە فڕۆکە رۆیشتن
“هەموو حاجییانی کوردستان گەیشتنە سعودیە”
ئەرسەلان عەبدوڵا
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند، دواكاروانی حاجییانی كوردستان گه‌یشتنه شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و هه‌مووشیان له كه‌شێكی ئیمانی و به سه‌لامه‌تی له شوێنی خۆیانن.
وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان كاروان ستونی، ئەمڕۆ دووشەممە 18.5.2026 بە 964ی راگەیاند، ئێستا هه‌موو حاجیانی كوردستان كه ژماره‌یان 5120 كه‌سه، به سه‌لامه‌تی له شاری مه‌ككه نێشته‌جێ بوون و رۆژانه خزمه‌تگوزارییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان دابین ده‌كرێت.
وتیشی، “له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، بۆ ئه‌مساڵ هه‌موو حاجیانی كوردستان به فڕۆكه گه‌شتی سعودیەیان کردووە و له فڕۆكه‌خانه‌یش هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تیكتی فڕۆكه، وه‌رگرتنەوەی جانتا، به جۆرێك حاجی له ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگەڕێت.
ئاماژەی بەوەش دا، رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ناو حاجیاندا بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شیفی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت.