شەڕەکە هۆکارە

111 دۆلارى تێپەڕاندووە؛ نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

964+

وریا فەتاح

دۆخى ئاڵۆزى ناوچەکە و بەردەوامى گرژییەکان لە گەرووى هورمز، نرخى نەوتى زیاتر بەرز کردەوە و هەر بەرمیلێک بە 111 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.5.2026 هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 111 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکای رۆژئاوای تێکساس بە 107 دۆلار و 06 سەنت ماڵەی پێوەدەکرێت و هەر بەرمیلێکى 2.20 دۆلار بەرز بووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەسەر دابینکردنی نەوتی جیهانی، هاوکاتە لەگەڵ گرژییە بەردەوامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها وەبەرهێنەران چاوەڕوانی هەر پێشهاتێکن سەبارەت بە هەناردەکردن و کۆگاکردنی نەوتی ئەمریکا.