فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یه‌ك لۆری شوكوڵاته بۆ دی لێخت نێردرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یان سۆمێری گۆڵپارێزی یانه‌ی بایرن میونشن، به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بۆ ماتیاس دی لێختی هاوڕێی له تیپه‌كه‌ی برده سه‌ر، كه به‌ڵێنی پێدابوو یه‌ك لۆری شوكوڵاته‌ی پێشكه‌ش بكات.
سۆمێر دوای بردنه‌وه‌یان له پاریس سانجێرمان، داوای له كۆمپانیایه‌ك كردووه بڕی 700 كیلۆ له باشترین جۆره‌كانی شوكولاته بۆ ماتیاس دی لێختی هاوڕێی بنێرن، كۆمپانیاكه‌ش باره‌كه‌ی بۆ دی لێخت به لۆرییه‌ك بردووه، دی لێختیش باره شوكوڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی ده‌زگه‌یه‌كی خێرخوازی كردووه و له‌وانه‌یه خۆی چه‌ند دانه‌یه‌كی تام كردبێت.