ئەپڵیكەیشنێك بۆ دانیشتوانی هیت
دەتوانیت خواردن و پێداویستیەكان لەم ئەپڵیكەیشنە داوا بكەیت”
گەنجێكی دانیشتوی شاری هیت ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی بە گەیاندنی خواردن دروستكردووە وهاووڵاتیانی شارەكە بەكاری دەهێنن.
عەبدول رەحمان تەمەنی ٢٣ ساڵە قسە بۆ میدیازان دەكات و دەڵێت:”
“دوای دەرچوونم لە کۆلیژی پەروەردە بۆ زانستە مرۆییەکان، دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە ئەنجامدانی کارێکی تایبەت بە خۆم، بۆیە بڕیارمدا ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە داواکاری و گەیاندنی خواردن بۆ شارەکەم دروستبکەم”.
هەر لەسەرەتاوە ئاڵنگاری زۆری بۆ هاتەپێش، بەڵام توانی بەسەریاندا زاڵبێت، دوڵێن “قەدەغەکردنی هاتووچۆی ماتۆڕسکیلەکان کە بۆ دلیڤەری بەکاردەهێنرێت، زۆر کاریگەرییەکی نەرێنی کردۆتەسەر بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنەكە.
تاکو ئێستا عەبدولڕەحمان توانیوێتی زیاتر لە 10 گەنج بخاتە سەرکار لەم پڕۆژە نوێیەداو تادێت بەكارهێننەرانی روو لە زیادبوون دەكەن.
هیت شارێکی عێراقییە و دەکەوێتە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فورات، 70 کم لە باکووری شاری ڕەمادی دوورە و 190 کم لە بەغداوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانی 75 هەزار کەسە لە عەشیرەتە عەرەبییەکانی ئەلعەقا وەک ئەلغەسەنە، ئەلمەحەمدە، البنمر، کەربەلا، البوسەف، ئەلبو عەلی الجاسم، ئەلغورەیر، شەممار، الغیفە، الجوانا، العوبێد و العبادلا السعدی، ئەلبو حەیات، المناثیرە، ئەل- قەیسین و الدەوسیر