چی باسکراوە؟

باڵیۆزی ئازەرباینجان لە کەرکوک بوو؛ با هێڵی ئاسمانی لە نێوانمان بکەینەوە

ئەحمەد مستەفا

ئیلدار سەلیمۆف باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق چووە کەرکوک و لەوێ لەگەڵ محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کۆبوویەوە. ئەو وتوویەتی، وڵاتەکەی ئارەزووی فراوانکردنی هاوکاری بازرگانی و خوێندن دەکات.

پارێزگاری کەرکوکیش داوای کردنەوەی هێڵی راستەخۆی لەنێوایان لێ کردووە.

ئیلدار سەلیمۆف،باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17.5.2026، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک بۆ میدیاکان قسەی کرد و وتی، وڵاتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بە گشتی و پارێزگای کەرکوک بە تایبەتی دەدات.

ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان دەربڕی، بۆ ئەوەی بوارەکانی ئابووری، و بازرگانی و گەنجان بگرێتەوە، لەپاڵ دۆسیەی خوێندن و زانکۆکاندا، لەگەڵ ئەوەدا پارێزگاری کەرکوک داوای کردنەوەی هێڵێکی ئاسمانیی راستەوخۆی کرد، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک بە باکۆیی پایتەختی ئازەربایجانەوە ببەستێتەوە.

سەرباری ئەمەش، پارێزگاری کەرکووک پێشنیاری بە دەستە خوشککردنی شاری کەرکوکی لەگەڵ شاری باکۆ کردووە، لەگەڵ پێشکەشکردنی زەمالەی خوێندن بە قوتابییانی کەرکووک لە زانکۆکانی ئازەربایجان، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی کەرتی خوێندن.