هەواڵەکان

“بمانکوژن بەڵام زەوییەکانمان لێ مەستێنن”

ژووری هەواڵ

چیرۆکی ئەم ژنە مەردە زۆر سەرنجڕاکێشە، نیشتیمان، کاتی دادگاییکردنی عەجاج شاهید بووە بەسەریەوەو ئەوەی لە دڵیدا بووە پێی وتووە.

کارمەندانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی گەرمیان سفتاحی موچەی ئەمساڵیان نەکردووە و وا پێنج مانگە یەک دینار نەچۆتە گیرفانیان، بۆیە دەستیان لە ئیشکردن هەڵگرت و وتیان، تا حەقی خۆیان وەرنگرن، دەست بۆ گسک و تەنەکە خۆڵ نابەن.

خاکی رەشەگڵی دەشتى شارەزوور، ئەو زەوییەی لە رۆژگاری رەشى گرانیدا نانی سپى خەڵکی دەدا، ئێستا لەژێر هەڕەشەی کۆنکرێتدایە، خەت خەت دەکرێن بۆ ئەوەى بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن، ئەمەش ناڕەزایەتى جوتیارانى لێکەوتووەتەوە و ئەمڕۆ بە دڵێکى پڕەوە لەبەردەم شارەوانى شارەزوور گردبوونەوە.

لە سبەینێوە پلەی گەرما دووس ێ پلە بەرز دەبێتەوە، خەڵکیش خەریکی دانانەوەی موبەریدەن، پەیامنێری 964 لە هەولێر چووە بازاڕو لەو وەستایانەی پرسی کە ئیشی چاککردنی موبەریدە دەکەن، هەموویان دەیانوت خەڵک ئەم ماوەیە کەوتووەتە مشوری چاککردنەوەی موبەردیدەکانیان.