سێ قات بەرزبووەتەوە

باجی گومرکی کاسبکارانی رۆژئاوای بێزار کردووە

964+

رۆژئاوا

بازرگانانی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان گلەیی لە باجی نوێی گومرگی لەلایەن حکومەتی سوریاوە بەسەر ئەو کاڵا و کاڵایانەی کە بە دەروازە سنوورییەکانی سێمێلکا و یاروبیادا تێدەپەڕن دەکەن.

وڵات مەحمود کاسبکارێکە و کار لەسەر کەرەستەی بیناسازی دەکات لە عاموداوە بە 964ـی وت، ئەوان چیمەنتۆ و کەرەستەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەڕوا بۆیە ئێستا بەهۆی ئەو باجەی خراوەتە سەریان لە دەروازەکان سێ قات نرخەکەی گرانتر بووە.

هەر ئەو نا بەڵکو دوکاندارێکی ناوبازاڕیش دەڵێت پێشتر وا نەبووە ئێستا لەلاین حکومەتی کاتی سوریاوە باجی نوێ لەبەرامبەر هێنانی کەولوپەلەکانیان دەدەن و دۆلاریش تا بێت گرانتر دەبێت ئەوەش هەم بێبازاڕی کردوون هەمیش نرخی بەرزکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی