پۆلیسی گەرمیان روونکردنەوە دەدات

“ئەوەی شەوی رابردوو لە کەلار روویدا رێگری نەبوو بەڵکو کێشەی کۆنی نێوان دوو کەس بوو”

فەرهاد حەسەن

لە گەرمیان هەواڵ وا بڵاوکرایەوە کە شەوی رابردوو چەند گەنجێک بە ماتۆڕسکیل لەنێو قەزای کەلار رێگایان لە ئۆتۆمبێلێک گرتووە و شەڕیان لەگەڵ شۆفێرەکەی کردووە، پۆلیس دەڵێت ئەمە راست دەرچوو و دوو کەسیان بەو تۆمەتە دەستگیر کردووە.

عەقیدی پۆلیس سۆران حەمە غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بڵاویکردووەتەوە،  لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت رووداوەکە رێگری نەبووە بەڵکو کێشەی کۆن لەنێوانیان بووەو شەوی رابردوو دیسان گرژی لەنێوانیان دروست بوبووەوە.

دەشڵێت “لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (477) تۆمەتباران راگیراون پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر رووداوەکە دەکات”.