“عابد مەلا ئۆغڵو”ی شاعیری ناوداری تورکمان کۆچی دوایی کرد
964+
تەلەعفەر (نەینەوا)
لە دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشیدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.3.2023 شاعیری ناوداری تورکمانی “عابد مەلا ئۆغڵو”، لەسەر وەسیهتی خۆیشی تەرمەکەی لە گۆڕستانی تەلەعفەری نوێ لە قەزای تەلەغفەر بە خاک سپێردرا.
عابد مەلا ئۆغڵو، ئێوارەی چوارشەممە کۆچی دوایی کرد و لەدوای خۆی میراتێکی دەوڵەمەندی ئەدەبی جێهێشت، هەروەها خاوەنی دەیان هۆنراوەی بڵاوکراوەیە لە رۆژنامە عێراقی و تورکییەکاندا.
عابد عەبدوڵا یونس کە بە “عابد مەلا ئۆغڵو” ناسراوە، هەروەها لە ئەدەبیاتی تورکمانیدا بە (ئەلحەکمیات) و (ئەلخوریات) ناسرابوو، له عێراق و توركیا ناوبانگێكی زۆری ههیه.
زەینەڵ سۆفی، سەرۆکی کۆڕبەندی رۆشنبیریی تەلەعفەر بۆ تۆڕی 964 وتی: “باران و لێزمەی بەخۆڕی ئەمڕۆی تەلەعفەر، رێگر بوو لەوەی پرسەیەکی شایستە بە شاعیر ئۆغڵو بەڕێوەببەین، بۆیە بڕیارمان داوە لە کاتێکی دیكهدا رێوڕهسمێكی ماتەمینی بۆ بگێڕین، کە شایستەی مێژووی ئەدەبی و رۆشنبیری شاعیری کۆچکردوو بێت”.
شاعیر لەدایکبووی شاری موسڵە لە ساڵی 1966، دیوانە شیعرێکی چاپکراوی بە زمانی تورکمانی هەیە بە ناوی “ئولوم دەرتەدی دەرمانسیز”، ئەندامی کۆڕبەندی رۆشنبیریی تەلەعفەری سەر بە یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نووسەران بوو لە عێراق.
ئۆغلو نزیکەی ساڵێکە بەهۆی نەخۆشی ئاوسانی سییەکان لە جێگەدا کەوتووە و دوای ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەک، ئێوارەی چوارشەممە کۆچی دوایی کرد.