بۆ یەکەمجار پاڵەوانیەتیی هێزی لەش گەیشتە گەرمیان
964+
هونەر فارس – گەرمیان
بۆ یەکەمجار لە کەلار پاڵەوانیەتیی هێزی لەش بۆ بەشێک لە هۆڵەکانی گەرمیان ئەنجامدرا.
پاڵەوانیەتییەکە ئەمڕۆ 16.3.2023، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی گەرمیان لە شاری کەلار، بە بەشداری 13 یاریزانی کچ بۆ یاری دیدلیفت و 43 یاریزانی کوڕ بۆ پێنج پرێس، بەڕێوەچوو.
پاڵەوانیەتییەکە لە ژێر چاودێری فیدراسیۆنی هێزی لەشی کوردستان ئەنجامدرا و نزیکەی 10 هۆڵی لەشجوانی بەشداربوون.
شاناز بەرزان کچە یاریزانێکی هۆڵی لەشجوانی مای جیمە و بەشداری لە بەرزکردنەوەی قورسایی 140 کیلۆگرامدا کردووە، دڵخۆشە بەو ئاستەی بەدەستی هێناوە و بۆ 964 دەڵێت، “یەکەمجارە بەشداری لەم پاڵەوانیەتیدەدا دەکەم، ئاستێکی باشم بەدەستهێنا و حهزم دهكرد زیاتر لهوهش بهدهستبهێنم”.
ساڕێژ فەتحوڵای یاریزانیش، ئهو پاڵهوانیەتییه بە شانازیی دەزانێت بۆ گەرمیان، داواش لە کچان دەکات بەشداریی ئەم جۆرە پاڵەوانیەتییانەدا بکەن.
لە کۆتاییشدا هۆڵی سپۆرت سەنتەری دەربەندیخان، بە کۆی 60 خاڵ، بووە یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە لەسەر ئاستی کچان و هەریەک لە هۆڵی سایە پاڵاس و مای جیم لە پلەی دووەم و سێیەمدا هاتن.
لەسەر ئاستی کوڕانیشدا، هۆڵی سپۆرت سەنتەر بە 100 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و هۆڵی عەقیل و کاپتن عەباس لە پلەی دووەم و سێیەمدا مانەوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن