خەڵکی رانیەیە و بۆ هەر کۆچبەرێک نزیکەی دوو دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە
بی بی سی ناسنامەی قاچاخچییە گەورەکەی بەریتانیای ئاشکرا کرد
ژووری هەواڵ
رانیە بۆیس، گەورەترین تۆڕی قاچاخچێتییە لە بەریتانیا کە لەلایەن کەناڵی بی بی سییەوە ناسنامەی سەرکردەکەی تۆڕەکە ئاشکرا کرا.
کەناڵی بی بی سی بەریتانی لەڕێی تیمێکی رۆژنامەوانییەوە لێکۆڵینەوەی لە بابەتی قاچاخچێتی ناو سنوورە ئاوییەکانی بەریتانیا کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، سەرەکیترین کەسی ناو قاچاخچییەکان پیاوێکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و تەمەنی 28 ساڵە و بە “کاردۆ رانیەیی” ناو دەهێنن.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بی بی سی، کاردۆ خاوەنی تۆڕێکی فراوانی قاچاخچێتییە کە لە ئەفغانستانەوە هەتا بەریتانیا کار دەکات و بە نایاسایی لەڕێی بەلەمی بچووکەوە خەڵک دەباتە بەریتانیا.
قاچاخچییەکی پێشوو بە بی بی سی وتووە، تۆڕەکەی کاردۆ رانیەیی نزیکەی 15 هەزار پاوەند (19,965 دۆلار) لە هەر کۆچبەرێک وەردەگرن بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە بیگەیەننە بەریتانیا. هەرچەندە ئەم نرخە لە نرخی رکابەرەکانی بەرزترە، بەڵام خەڵکی زیاتر روو لەو دەکەن و تۆڕەکەشی بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەکاتی کۆچکردندا خزمەتگوزاری VIP دابین دەکات بۆ ئەوانەی پارەی زیاتر دەدەن.