قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی گوڵان جێبه‌جێ ده‌كرێت
هەولێر
قیرتاوكردن و ئاوه‌ڕۆ له گه‌ڕه‌كی گوڵان جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، له چوارچێوه‌ی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه، پڕۆژەیه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قام و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان له بنه‌سڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وەک شارەوانیی هەولێر باسی دەکات، پڕۆژه‌كه لەسەر رێژه‌ی 15%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی بنه‌سڵاوه به بڕی 63 ملیۆن 480 هەزار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
“پڕۆژەکە پێکهاتووه له رێکخستنەوەی شەقام بە رووبەری 3200م٢و قیرتاوکردنی شەقام بە رووبەری 3200م٢ و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی به تیرەی 60سم شیشدار بە درێژی 80م و بۆریی پلاستیکی تیرەی 40سم بە درێژیی 15م و چاڵی پشکنین و چاڵی وەرگرتنی ئاو”، ئەمە وردەکاریی کارەکانە وەک شارەوانیی هەولێر باسی کردووە.
هەروەها دەڵێن، بە تەواوبوونی پڕۆژەکه، ئاسانکاریی هاتوچۆ بۆ زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی ده‌كات.