دوای نەورۆز لیژنەکە کۆدەبێتەوە بۆ وەرگرتنی سی ڤی
یەکێک لە ئەگەرەکان پێدانەوەی متمانەیە بەو کۆمسیۆنەی ئێستا هەیە
964+
فەرمان سادق
پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ پاڵاوتنی ئەندامانی کۆمسیۆن. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت: یەکێک لە ئەگەرەکان پیدانەوەی متمانەیە بەو کۆمسیۆنەی ئێستا.
لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا، پەرلەمانی کوردستان لیژنهیهكی پێنج كهسی پێكهێنا بهمهبهستی پاڵاوتنی كۆمیسیاران بۆ ئهنجومهنی كۆمیسیاران.
لیژنەکە پێکهاتووە لە بژار كۆچهر، وهك نوێنهری پاراتی دیموكراتی كوردستان، عهباس فهتاح، وهك نوێنهرى یهكێتی نیشتمانی كوردستان، بهڵێن ئیسماعیل، وهك نوێنهرى فراكسیۆنی بزووتنهوهى گۆڕان، روبینه ئوملیك، وهك نوێنهرى هاوپهیمانی یهكێتی نهتهوهیی و سهرجهم فراكسیۆنهكانی كلدوئاشوورییهكان، سارا دڵشاد چاوشلی، وهك نوێنهرى فراكسیۆنه توركمانییهكان.
ئەو کۆمسیۆنەی ئێستا هەیە لە ساڵی 2014 متمانەی لەلایەن پەرلەمانەوە پێدراوە و لە 2019 ماوە یاساییەکەی تەواو بووە کە پێنج ساڵە، ماوەی سێ ساڵە ماوەکەی تەواو بووە.
یەکێک لە ئەگەرەکان کە لەنیوان لایەن سیاسییەکان قسە و باسی لەسەر کراوە پێدانەوەی متمانەیە بەو کۆمسیۆنەی ئێستا بۆ بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام هێشتا رێکەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە.
بۆ کارا کردنەوەی ئەو کۆمسیۆنەی ئێستا هەیە پێویستە جێگەی دوو ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران پڕ بکرێتەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ئەندامانەی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەدوای وەرگرتنی پۆستی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەستی لە ئەندامیەتی کۆمسیۆن کشاندەوە.
هاوکات سەیاح کورەچی، کەسایەتی ناسراوی تورکمانی و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران، لە 19.10.2020 بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و تائێستا شوێنەکەی پڕ نەکراوەتەوە.
بەڵێن ئیسماعیل، بە 964ـی وت، بەهۆی پشووەوە نەتوانراوە یەکەم کۆبوونەوە بکەین، بۆیە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکان لیژنەکە لەناو خۆیدا یەکەم کۆبوونەوە دەکات و رێکار و مەرجەکان دەستنیشان بکات بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سی ڤی بنێرن، بەوانەی ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنەکەن.
“ئەرکی سەرەکی کۆمسیۆنەکە ئەوەیە دەستنیشانی ئەنجومەنی کۆمسیاران بکات و ناوەکانیان بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی لە پەرلەمانەوە متمانە وەربگرن و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدەن”. بەڵێن ئیسماعیل وای وت، باسی لەوەشکردن یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە ئەو کۆمسیۆنەی ئێستا هەیە متمانەی پێبدرێتەوە و جێگەی دوو کۆمسیارەکەش پڕ بکرێتەوە.