گەرما بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت
کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو
لە گەرمیان هاوین هاتەوە؛ سبەى باران دەبارێت
وریا فەتاح
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و خۆڵبارینێکی سووک دەستپێدەکات، بەڵام بۆ سبەینێ باران دەگەڕێتەوە و لە گەرمیانیش سەرەتاکانى هاوین بەردەرکەوتن.
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە (11.5.2026)، ئاسمان بەگشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک هەڵدەکشێن. ئەوەی جێگەی سەرنجە، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی ئێوارە، تۆزوخۆڵێکی سووک بەرز ببێتەوە و زیاتر ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
سەبارەت بە سبەی سێشەممە (12.5.2026)، کەشەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت. هەر لە کاتەکانی بەیانییەوە، ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور هەیە. پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە، هەورەکان دەکشێن و ئەگەری بارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش هەیە، بەڵام دواتر کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە. هەروەها دوای نیوەڕۆ خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت.
لە خشتەى پلەکانى گەرمادا جیاوازى زۆر هەیە، لە گە گەرمیان بە 37 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێمە، لە بەرامبەردا حاجی ئۆمەران فێنکترینە و پلەی گەرمییەکەی 21 پلەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکانیش بۆ ئەمڕۆ و سبەی نزیک دەبن لە یەکترەوە بەم شێوەیە:
هەولێر: 32 پلە
سلێمانی: 28 پلە (سبەی 27 پلە دەبێت)
دهۆک: 28 پلە
هەڵەبجە: 29 پلە
چەمچەماڵ: 30 پلە
سۆران و پیرمام: 27 پلە