لە کوێستانەکانى چۆمان
بۆ گژوگیاى بەهارە چوو، بەڵام بەهۆى مینەوە قاچێکى لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتییەک بە مەبەستى هێنانى گژوگیاى بەهارە رووى لە کوێستانەکانی گوندەژۆری سەر بە قەزای چۆمان کرد، بەڵام پێى بەر مین کەوتوو بەهۆیەوە قاچێکى لەدەستدا.
کەسەکە دانیشتووى ئاکرێیە و لە نێوانی گوندی شۆرە و گوندەژۆر، بەر مین کەوتوە، قاچێکی لە دەستداوە.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر، بە 964ـی وت،” ئەو کەسەی بەر مین کەوتوە بە سەختی بریندارە و قاچێکی پەڕیوە، لە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی چۆمان بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی شاری هەولێر بە مەبەستی چارەسەرکردن”.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە پێنجەمین کەسە لە سنوری ئیدارەی سۆران بەر مین دەکەوێت، تاکو ئێستا کەسێک گیانی لە دەستداوە و چوار کەسیش بریندار بوونە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح