DNO گەڕایەوە
تاوکێ و فیشخابوور دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە
ئەحمەد مستەفا
کۆمپانیای DNO، لە کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخابور دەست بە بەرهەمهێنان کردەوە و رەنگە کارەکانی بۆ هەڵکەندنی بیری نوێ لە هەرێمی کوردستان فراوان بکات.
ئەوەش دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان و هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان کارەکانی راگرتبوو.
کۆمپانیاکە لە راپۆرتێکدا، بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ئاماژەی بەوەکردووە، چالاکییە سنووردارەکانیان لەو دوو کێڵگەیەدا دەستپێکردووەتەوە، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی بیرە کۆنەکان و دەستپێکردنەوەی کارکردن لەسەر ئەو هەشت بیرە نەوتەی کە پێشتر راگەیەندرابوون.
کۆمپانیاکە هەڵکەندنی دوو بیری نوێی نەوتی تەواوکردووە و لە سەرەتای چارەکی یەکەمی ساڵی 2026 دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە تیایاندا، بەڵام وەک رێکارێکی خۆپارێزی بڕیاریداوە بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنان و هەڵکەندنی نەوت رابگرێت.
بەپێی راپۆرتەکە، بەهۆی سەرنج و نادڵنیایی سەبارەت بە ئاسۆی داهاتوو لەبارەی گرژییە ناوچەییەکان، پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە ساڵی 2026 کەمتر بێت لەوەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.