سادیقون داوا دەکات چیرۆکی کارەساتی هەڵەبجە بخرێتە پرۆگرامی خوێندنەوە

964+
بەغدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.3.2023، فراکسیۆنی “سادیقون” لە پەرلەمانی عێراق، داوای کرد دۆسیەی کارەساتی هەڵەبجە بخرێتە نێو پرۆگرامەکانی خوێندنەوە.

زەینەب موسەوی، کە ئەندام پەرلەمانێکی فراکسیۆنەکەیە، لە بەیاننامەیەکدا کە تۆڕی 964 کۆپییەکی بەدەست گەیشتووە، وتی: “هێرشە کیمیاوییەکەی رژێمی لەناوچووی پێشوو دژ بە پارێزگای هەڵەبجە، بە یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکان دادەنرێت، کە سەدامی گۆڕبەگۆڕ بەرامبەر هاونیشتمانیانی وڵاتەکەی خۆی بەکاری هێنابێت، بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە یان سزادان”.

وتیشی، “داوا لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی پەروەردە دەکەین، بەسەرهاتی هەڵەبجەی شەهید بخاتە نێو پرۆگرامی خۆێندنەوە، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو زانیاریان هەبێت لەسەر دڕندەیی رژێمی پێشوو، هەروەها لەناوبردنی میللەتێکی بێتاوان بە چەکی کیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو”.