زۆرترینیان ماڵەکانن
زیاتر لە 600 بەشداربووی کارەبا لە سلێمانی سیستمی سۆلاریان داناوە
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی کارەبا نوێترین ئامارئی دانانی سیستمی سۆلاری لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە کە لە دوو مانگدا زیاتر لە 600 بەشداربووی کارەبا ئەو سیستمەیان داناوە.
ئامارەکە، هی بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانییە و دەڵێت، كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگاکە گەیشتوەتە زیاتر لە 91 مێگاوات كارەبا.
بەپێی ئامارەکە، تاوەکو رۆژی 8.5.2026، سێ هەزار و 746 بەشداربووی کارەبا، سیستەمی سۆلاریان داناوە.
لەناو ئەو ژمارەیەدا سێ هەزار و 99 هاوبەشی ماڵان و 525 هاوبەشی بازرگانی و 15 هاوبەشی پیشەسازی و 100 هاوبەشی کشتوکاڵ و کەرتی گشتیش تەنیا حەوت هاوبەش ئەم سیستمەیان داناوە.