خواستی نێودەوڵەتییان هەیە

26 ئەسپسواری هەولێر پێشبڕکێی بازدانیان ئەنجامدا

رێباز خدر- هەولێر

لە یانەی نێودەوڵەتی ئەسپسواری هەولێر، پێشبڕکێی بازادنی ئەسپ بۆ 26 ئەسپسوار بەڕێوەچوو، ئەکێک لە کچەکان لەئاستی خۆیدا بووە یەکەمی پێشبڕکێکە.

لاڤە شوان، یەکەمەکە بوو بە 964 ی وت، لە پێشبڕکێکە توانی بە کەمترین ماوە پلەی یەکەم لە ئاستی 60 سانتیمەتری بەدەستبهێنێت.

وتیشی “لە داهاتوودا دەمەوێت ببمە یاریزانی نێودەوڵەتی و بەشداری پاڵەوانەتیە جیهانیەکان بکەم”.

لەیس سەباح، راهێنەری ئەسپسواری بە 964 ی وت، هەوڵدەدەن مانگانە پاڵەوانێتی لەم شێوەیە بۆ یاریزانان بەڕێوەببەن، چونکە دەڵێت خواستیان ئەوەیە کە یاریزانەکانیان بەشداری پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکان بکەن و ئەنجامی نایاب بەدەستبهێنن.

پێشبڕکێ بازدانی ئەسپ لەسەر سێ ئاست بەڕێوەچوو، ئاستی یەکەم 60 سانتیمەتر و ئاستی دووەم  80 سانتیمەتر  و ئاستی سێیەمیش یەک مەتر، یەکەمەکانی سەر هەر ئاستێک خەڵاتی تایبەتیان پێشکەش کرا .

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن