لالەنگی و لیمۆ و چەند جۆرێکی تریشە
هێندەی نەمابوو سێ تۆن میوەی خراپبوو بە خەڵک بفرۆشرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی دەست بەسەر نزیکەی سێ تۆن میوەی خراپبوودا گیرا و لەناو برا، کە ئامادە کرابوو بخرێتە بازاڕەکانەوە بۆ ساغکردنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.3.2023 قایمقامییەتی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە؛ دهست بهسهر یهك تۆن و 450 كیلۆگرام نهبهك، 912 كیلۆگرام لیمۆ، 250 كیلۆگرام لالهنگی، 183 كیلۆگرام سێو و زیاتر له 100 كیلۆگرام میوهی جۆراوجۆری دیكهدا گیراوه.
لە راگەیەندراوەکەی قایمقامییەتدا هاتووە “ئەو میوانە لە پشکنینی تاقیگەی عەلوەی سلێمانیدا دەرنەچوون و لە ناوچەیەکی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێن”.
ئەو کەسانەی ئەو میوەیەیان هێنابووە عەلوەی سلێمانی رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، ئەوە قسەی قایمقامییەتی سلێمانییە.