هاندەرەکە و یاریزانەکە فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سزایه‌كی مێژوویی بۆ هانده‌رێكی وه‌رزشی
ئەرسەلان عەبدوڵڵا
هانده‌رێكی وه‌رزشی له ئینگلته‌را به شێوه‌یه‌كی سه‌یر سزادرا، هه‌رچه‌نده ئه‌و له ماڵ بووه، به‌ڵام سێ ساڵ له چوونه یاریگه‌كان بێبه‌ش كرا.
هانده‌ره ئینگلیزییه‌كه، كه ناوی ئا‌نتۆنیۆ نێڵه و ته‌مه‌نی 24 ساڵه، نامه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی بۆ یاریزانی یانه‌ی برینتفۆرد “ئیڤان تۆنی” ناردووه، یاریزانه‌كه‌ش نامه‌كه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوكرده‌وه، به‌م هۆیه‌وه هانده‌ره‌كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا و دواتر له به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، هه‌روه‌ها به‌م هۆیه‌وه سێ ساڵ له چوونی بۆ یاریگه‌كان بێبه‌ش كرا، چوار مانگیش به زیندانیكردن سزا درا، به‌ڵام زیندانیكردنه‌كه جێبه‌جێ ناكرێت و دوو ساڵ ده‌خرێته ژێر چاودێرییه‌وه.
جگە لەوە، ئەم هاندەرە بۆی نییە بۆ بینینی یارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گەشت بکات.
ئه‌مە یه‌كه‌مجاره له مێژوودا سزایه‌كی وه‌ها سه‌یر به‌سه‌ر هانده‌رێكی وه‌رزشیدا بسه‌پێندرێت.