"زبڵەکە فڕێ دەدەن و دەڕۆن"

پاشماوە بۆنی ناخۆشی لە کۆڵانەکەدا بڵاوکردووەتەوە

964+

سیداد حەبیب- دهۆک

لە یەکێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی گەلی لە شاری دهۆک، دیاردەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لە بەردەم دەرگای ماڵان بووەتە هۆی بێزارکردنی دانیشتووانەکەی، بەتایبەت کە چەند کەسێک هەر دانیشتووی هەمان کۆڵانن، شەوانە پاشماوەکانیان لە بەردەم ماڵی دراوسێکانیان کۆدەکەنەوە.

ئیمان دواس، کە یەکێکە لە دانیشتووانی ئەو کۆڵانە بە 964ـی دەڵێت: “چەندین جار داوامان لەو کەسانە کردووە ئەو کارە نەکەن و خۆڵ و خاشاک لە بەردەم دەرگای ماڵەکانمان فڕێ نەدەن، بەڵام ئەوان هەر بەردەوامن و گوێ بە داواکارییەکانمان نادەن.”

ئەو هاوڵاتییە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم رەفتارە سیمای کۆڵانەکەی تێکداوە و بووەتە هۆی دروستبوونی دیمەنێکی نەشیاو و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە بەردەم ماڵەکانیاندا.

40 تۆن پاشماوەی گەشتیاران کۆکرایەوە

40 تۆن پاشماوەی گەشتیاران کۆکرایەوە