تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەرکوکە

لە ناحیە تازە گەنجێک لە کاتی مەلەکردن خنکا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی ناحیە تازە خنکا، و پاشان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی تازە بە 964ـی وت، هاوڵاتیەکە تەمەن 26 ساڵە بە ناوی حوسێن عەلی مەردان دانیشتوی ناحیەی تازە لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی ناحیەکە خنکا و پاشان تەرمەکەی دەرهێنراو رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کرا.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

دوایین زانیاری لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکە...

دوایین زانیاری لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی شارباژێر