مام حاجییەکی قسەخۆش بۆ 964:
“شووتیی جاران لەگەڵ ئێستا عەرز و ئاسمان فەرقی بوو”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
“شووتیی جاران لەگەڵ ئێستا عەرز و ئاسمان فەرقی بوو”، ئەمە قسەی مام حاجییەکی گفت خۆشە کە بەدەم شووتی خواردنەوە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە.
ئەو دەڵێت، “شووتیی جاران لەبەر ئەوەی دەرمان و کیمایی پێ نەدەکرا، شیرین و بەتام بوو، زۆریش هەرزانتر بوو، بە دینارێک گونییەکت پڕ دەکرد لە شووتی”.
باس لەوەش دەکات، ئەو شووتییەی ئێستا لە بازاڕدا هەیە، هەمووی لە ئێرانەوە هاوردەکراوە و شووتیی خۆمان جارێ زۆری ماوە پێبگات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری