"خاردێنیرۆ" جێگرەوەی ئێل مێنچۆ بوو
سەرکردەیەکی مافیا لە مەکسیک دەستگیر کرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئۆدیاس فلۆرێس سێلڤا، کە سەرۆکی گرووپی مافیایی کارتل بوو لە مەکسیک، بڕیار بوو ببێتە شوێنگرەوەی ئێل مێنچۆ، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی مەکسیکەوە لە چاڵێک لە ناوچەی ئالمێرادۆر دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.
مێنچۆ شوباتی رابردوو کوژرا و بووە کێشەیەکی گەورە و لایەنگرانی داروبەردیان سووتاند و شەڕیان دژی حکومەت کرد.
“خاردێنیرۆ”، کە چاوەڕێ دەکرا شوێنی ئێل مێنچۆ بگرێتەوە، بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و دژی دەسەڵاتە، تەنانەت ئەمریکا پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری و دەستگیرکردنی تەرخان کردبوو، دوێنێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی مەکسیکەوە دەستگیر کرا.
دەستگیرکردنی خاردێنیرۆ زەبرێکی کوشندەیە بۆ گرووپەکانی مەکسیک، بەڵام ترسی ئەوە هەیە دووبارە لایەنگرانی ئەو گرووپانە بێنەوە سەر شەقام و کاردانەوەیان هەبێت.