"کرێکارێک سەری کەوتبووە بن شیشەکانەوە"

بینایەکی تەواونەکراو لە کەرکوک رووخا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەم ئێوارەی دووشەممە 27.4.2026 بینایه‌كی ته‌واونه‌كراو له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی كه‌ركوک رووخا و له‌ ئه‌نجامدا وه‌ک ئاماری سه‌ره‌تا، كرێكارێک گیانی له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیکەش بریندارن.

شایه‌تحاڵێک بۆ 964 قسەی کرد و وتی، کە گەیشتووەتە ئەوێ بیناکە زرمەیەکی گەورەی لێهاتووە و رووخاوە.

وتیشی، هەشت کەوت کەوتنە ژێرەوە، هەوڵمان دا رزگاریان بکەین، بەڵام یەکێکیان سەری کەوتبووە ژێر سەبەیەکی گەورە و گیانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەش دا کاری کرێکارەکان لە کۆتاییدا بووە پێش ئەوەی بینایەکە بڕوخێت.

ئەمە دووەم رووداوی کارەساتبارە لە ماوەی کەمتر لە 24 سەعاتی رابردوو لە کەرکوک روودەدات، دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارەش بارهەڵگرێک بەهۆی نەمانی ستۆپەوە خۆی بە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلدا کێشا و حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 20ی دیکەش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دهۆک؛ بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستد...

دهۆک؛ بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا