شارباژێڕ
دوو رۆژی تەواوە بەدوای گەنجە خنکاوەکەدا دەگەڕێن
964+
دیلان محەمەد جەزا
دوای ئەوەی گەنجێک لە شاخەسووری شارباژێڕ کەوتە ئاوەوە و خنکا، دوو رۆژی تەواوە لەلایەن خەڵک و تیمی غەواسەوە بەدوایدا دەگەڕێن.
زانا بەکر کە غەواسێکی خۆبەخشە بە 964ـی وت، زۆر بەدوایدا گەڕاون و خوا بیەوێت دەیدۆزنەوە، گومان دەکەن لە گۆماوەکاندا بێت و ئەو بەردەوام دەبێت تا دەیدۆزنەوە.
وتیشی، تا ئێستا 70 تەرمی دەرهێناوە و زیاتر لە 120 کەسیشی لە خنکان رزگار کردووە، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە هاوکاری ناکرێت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین ناکەن.
رۆژیی پێنجشەممەی رابردوو 23.4.2026 خەنجێک لە شاخەسووری شارباژێڕ خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزاوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی