لە هەولێر دەنگی تەقینەوە بیستراوە

964+

بە قسەی شایەتحاڵەکان، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەنگی دوو تەقینەوە لە ناوچەی سێبیران بیستراوە کە نزیکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ناوچەیە بە هێزی ئەمنی دەورە دراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ی وت، “دەنگی تەقینەوەکان راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە و چەک تاقیدەکەنەوە”.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو رێوشوێنانەی هێزە ئەمنییەکان گرتوویانەتەبەر، تاوەکو پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر و لە نزیک فڕۆکەخانەکەی بنکە و بارەگایان هەیە، هاوڵاتیان زوو زوو ئەو دەنگانە دەبیستن.

هەفتەی رابردوو هەمان شت روویدا، کە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە 964ی وت، “راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە”.