"مشتەرییەکان تەنگەنەفەس دەبن"

چێشتخانەیەک لە کەلار لەبەر بێ غازی بە دار نان دەکەن

964+

میلاد جەلال- کەلار

خواردنگە و نانەواخانەکانی کەلار لەبەر بێ غازی گوزەرانیان نەماوە، خواردنگەیەکیش بە ناچاری بەدار نانی گەرم دەکات بۆ موشتەرییەکانی.

عوسمان تۆماس، خاوەنی خواردنگەیە لەبازاڕی کەلار بە 964ـی وت،بەھۆی بێ غازی ماوەی دوو رۆژە ناچارین بە دار نان بکەین بۆئەوەی بەنانی گەرمەوە لەفە بدەینە بە موشتەریەکانمان.

دەشڵێت، ئەو غازەی پێمان دەدرێت کەمە و بەشمان ناکات، ناچارین غازەکە دابنێین بۆ خواردنەکان و نانەکەش بە دار بەڕێکەین تا بزانین وەزعەکە چی لێدێت، ئەگەر ئاوھا بەردەوام بێت ناچارین دوکانەکەمان داخەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەکلیفمان کردووە لە دوزخورماتوو غازیان بۆناردوین، غازێک بە 8 ھەزارە و 10 ھەزار کرێی گەیاندنمان لێدەسێنن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە نانەواخانەیەکی خورماڵ لە بری غاز بە دار ناندەکەن

لە نانەواخانەیەکی خورماڵ لە بری غاز بە دار ناندەکەن